کوردستانی
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنوری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنوری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی میحوەری شەشی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازییان دەستپێکردووە".
ئەوەشی خستووەتەروو "ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی عیراق و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی کوشافی سەروو و کوشافی خواروو ئەنجامدەدرێت بۆ پاککردنەوە و كێوماڵكردنی ئەم ناوچانە لە پاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان کە دەکەونە سنوری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و لەهەر پێشهاتێکی نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە".
ماوەیەکە جموجۆڵی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدا دروستبووە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق زیادیکردووە، لە درەنگانی شەودا چەکدارانی داعش هێرشدەکەنە سەر خاڵی چاودێری هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق سوود لە بۆشاییانە وەردەگرن.
ر. ب

بیروڕا