عیراقی
هۆشداری لەبارەی وەرگرتنی ڤیزای تورکیاوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدای پایتەختی عیراق روونکردنەوە لەبارەی ڤیزای وڵاتەکەی دەدات و رایدەگەیەنێت تەنها کار لەگەڵ یەک کۆمپانیا دەکەن بۆ پێدانی ڤیزا.
ئەمڕۆ شەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2021 باڵوێزخانەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "ئەوان بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی عیراق تەنها کار لەگەڵ یەک کۆمپانیا دەکەن کە بریتییە لە کۆمپانیای (Gateway Management and Logistics Inc)".
لە بەیاننامەکەدا باڵیۆزخانەی تورکیا هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن لە رێگەی نووسینگەکانی ئەو کۆمپانیایە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، کەرکوک، موسڵ، بەغدا و بەسرە داوای ڤیزای تورکیا بکەن.
هەروەها هۆشداری داوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات جگە لەو کۆمپانیایەی ناوی هاتووە، مامەڵە لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی دیکە نەکەن، چونکە کۆمپانیاکانی دیکە فێڵ دەکەن لە هاوڵاتییان.
س،ر