کوردستانی
تەرمی پیاوێکی 50 ساڵ دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد لە شەقامی نێوان گوندی داڵداغان و چیمەن لە سنووری ناحیەی شەمامک، تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد لە شەقامی نێوان گوندی داڵداغان و چیمەن لە سنووری ناحیەی شەمامک، تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە.
ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووەمی 2021 بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "لەنێوان گوندی داڵداغان و چیمەن لە سنووری ناحیەی شەمامك تەرمی پیاوێک دۆزراوەتەوە كە تەمەنی نزیكەی 50 ساڵە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئێستاشدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تیمێكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە بۆ ئەوەی هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكە و ناسنامەی ئەو كەسە بدۆزرێتەوە كە تاوانەكەی دەرهەق كراوە، هەروەها دوای لێکۆڵینەوەکانیش زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو".
س.ر
س.ر
بیروڕا



