کوردستانی
راپەڕین؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو لەسەر رێگەی سەرەکی رانیە- قەڵادزێ و لە نزیک سێ رێیانی غابات رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو لەسەر رێگەی سەرەکی رانیە- قەڵادزێ و لە نزیک سێ رێیانی غابات رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد"کاتژمێر 6:00ی ئەمشەو رووداوێکی هـاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی باری مێرسیدس/ئەتیکۆ و ئۆتۆمبێلی تاکسی لانسەر روویداوە، بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری لانسەر تاکسییەکە گیانیلەدەستدا".
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین رووداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگەوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



