کوردستانی
بۆ پاڵپشتی جوتیاران بڕیاری دابەزاندنی نرخی بنەتۆ درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆی گەنم بۆ 530 هەزار دینار بۆ ھەر تۆنێک.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆی گەنم بۆ 530 هەزار دینار بۆ ھەر تۆنێک.
ئەمڕۆ یەکشەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە پێناو بەرژەوەندی و پاڵپشتی راستەوخۆی جوتیاران و بە مەبەستی دابین کردنی بنەتۆی گەنم لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ 530 ھەزار دینار بۆ ھەر تۆنێک، کە بە بەراوردی ئەم نرخە لە بازاڕەکانی جیھان و کوردستان لە سەروی یەک ملیۆن دینارە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم بڕیارە بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری قەیوان و خۆشناو جێبەجێ دەکرێت و جوتیاران دەتوانن لە ئێستادا بە نرخی دیاری کراوی سەرەوە ھەرزانتر لە نرخی بازاڕەکان بنەتۆی گەنم بەردەست بکەن، بە کوالێتی بەرز و بەبڕشت و تەرزی خۆماڵی، بەو رێژەیەی کە بەرھەم ھێنراوە لە ساڵی پاردا".
ساڵانە لەم کاتەدا کە وەرزی تۆوکردنی بەربوومی دانەوێڵەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ و جوتیاران بنەتۆ بەنرخێکی کەمتر لە نرخی بازاڕ بە جوتیاران دەدات.
ر. ب
ساڵانە لەم کاتەدا کە وەرزی تۆوکردنی بەربوومی دانەوێڵەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ و جوتیاران بنەتۆ بەنرخێکی کەمتر لە نرخی بازاڕ بە جوتیاران دەدات.
ر. ب
بیروڕا



