عیراقی

مستەفا کازمی: ئاشکرایان دەکەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: ئاشکرایان دەکەم
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانى عیراق رایگەیاند، بەباشى دەزانێت کێ لەپشت هەوڵى تیرۆرکردنییەوە بووە و ئاشکرايان دەکات.

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتی تشرينى دووەمى2021 لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا رایگەیاند "شەوى رابردوو ماڵەکەم رووبەڕووى هێرش بووەوە لەرێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بەشێوەى راستەوخۆ، ئەوەش کارێکى ترسنۆکانە بووە، گوزارشت نەبووە لە عیراقییەکان".  
  
ئاماژەی بەوەشکرد "وڵاتەکەمان بەچەندین ئاڵنگارییدا تێدەپەڕێت کە ئەم حکومەتە بەرهەمى نەهێناون، توانیمان قەیرانە ئابووریی و تەندروستییەکان چارەسەر بکەین و داڕوخانى نرخى نەوت رابگرین، لەگەڵ سیاسەتە هەڵەکانى حکومەتەکانى پێشوو".  
  
ئەوەشی خستەڕوو "سەرکەوتوو بوون لەوەڵامدانەوەى داواکارى گەل و مەرجەعیەت و خۆپیشاندەران بەئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و هەموو داواکارییەکانى کۆمسیۆنیان جێبەجێکردووە".  
  
باسی لەوەشکرد "ئەنجامى هەڵبژاردن و تانە و سکاڵاکان لەتایبەتمەندى دەسەڵاتەکانى حکومەت نییە، بەڵکو ئەرکى ئەوان دابینکردنى کاروبارى دارایی و ئەمنى بووە بۆ هەڵبژاردن".  
  
وتیشی "فەرمانیکردووە بە لێکۆڵینەوەى بەپەلە لە رووداوەکانى بەردەم ناوچەى سەوز، تاوانبارانى هێرشەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆش باش دەناسین و ئاشکرایان دەکەین".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال