عیراقی
مستەفا کازمی هەڕەشەدەکات و ناوی دوو سەرکردەی شیعە دەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق هەرەشە لە (چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی) دەکات و نامەیەکی توندیان ئاراستەدەکات، نامەکەی مستەفا کازمی بەتایبەت روو لە هادی عامری و قەیس خزعەلییە و دەڵێت "هێمنی و دانبەخۆداگرتنم سنوری خۆی هەیە".
دوای ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە لە رێگەی سێ درۆنەوە هێرشێکی تیرۆرستی کرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە مەبەستی تیرۆرکردنی، بەڵام رزگاری بوو، دواتر سەرۆک وەزیرانی عیراق نامەیەکی هەرەشە ئامێزی توندی ئاراستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی دەکات، لە نامەکەدا بەتایبەتی ناوی هادی عامری و قەیس خەزعەلی هێناوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە لە بەشێکی نامەکەدا هاتووە "ئاگاداربن دانبەخۆداگرتنم سنوری هەیە و ناتوانم بەرامبەر پێشێلکارییە ئەمنییەکانی ئەمدواییە کە لەدەروازەکانی ناوچەی سەوز و ماڵەکەم روویدا بێدەنگبم".
هاوکات پێشتریش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، باش دەزانم کێ بوون ئەوانەی هێرشیانکردە سەر ماڵەکەم و ئاشکرایان دەکەم.
ر. ب