کوردستانی
"لە هەوڵداین بۆ رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەی لە نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە سنوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دەکەونە بەر هێرشی رەوە سەگ و بەشێکیان بە سەختی برینداربوون و لە دۆخێکی خراپدان و داوای گەڕانەوە و بەهاناچوونەوە دەکەن، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵیت "بەداخەوە ئێمە نوێنەرمان نییە لە بیلاڕوس و پۆڵەندا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لەگەڵ هەندێک رێکخراوی بیانی و وەزارەتی دەرەوە عیراق لە پەیوەندیداین بۆ بەهاناچوونیانەوە".

بە پێی وتەی خۆیان خواردن و ئاویان لانییە و دۆخیان سەختە و ژمارەیان 35 کەسە و رێگەنادەن بچنە سنوری پۆڵەنداوە، ئەگەریش تەلبەندەکە تێپەڕێنن، ئەوا لەلایەن سەربازانی پۆڵەنداوە دەکەونەبەر ئازار و ئەشکەنجە و کوشتن، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەداخەوە ئێمە هیچ نوێنەرێکمان نییە لە وڵاتی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، بەڵام لە رێگەی هەندێک رێکخراوی بیانییەوە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی هاوکاری بکرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر بارودۆخی ئەوان یاداشتێکمان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی کۆچ کۆچبەرانی عیراق کردووە و تێیدا داوامانکردووە هاوکاری بکرێن یان جەواز مرور بۆ نوێنەری ئێمە دروستبکەن تا بچینە ئەو وڵاتانە و هاوکارییان بکەین، بەڵام بەهۆی داخستنی باڵیۆزخانەی بیلاڕوسیا لە عیراق، ئەوکارەش قورسە، هەرچەندە تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە".
لە ماوەی رابردوودا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا کۆچبەرانی کورد و عیراق لەڕێگەی گەشتیارییەوە بۆ بیلاڕوسیا خۆیان دەگەیاندە سنورەکانی پۆڵەندا و دواتریش روویان لە وڵاتانی ئەوروپا دەکرد، بەهۆی ئەوەی ئەوان بەڕێگەی نایاسایی و دارستانە قوڵ و چڕەکاندا دەپەڕنەوە زۆر کات تووشی ئەم جۆرە گرفتانە دەبنەوە و رزگارکردنیان کارێکی قورس و ئەستەم دەبێت.
ر. ب

بیروڕا