کوردستانی
ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەڕێکی نوێی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و سەرەتاش لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەڕێکی نوێی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و سەرەتاش لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی تشرینی دووەمی 2021 میدیای فەرمیی یەکێتی رایگەیاند، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئامانجی سەدانەکە ھەوڵەکانی یەکێتییە بە مەبەستی بەدیھێنانی یەکھەڵوێستی و یەکڕیزی کورد لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا".
باسی لەوەشكردووە " بڕیاریشە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژانی داھاتوودا سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



