کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی تشرینی دووەمی2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 25 پلە، سلێمانی 21 پلە, دهۆک 23 پلە، هەڵەبجە 24 و کەرکوک 27 پلە.
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan