عیراقی
ئیسماعیل قائانی گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێت "بە بڕوای ئێمە هاتنەکەی قائانی بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی ئێستای بەغدا و خێراکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتە".
بە پێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی عیراق بڵاویانکردووەتەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتووەتە بەغدای پایتەخت و بڕیارە لەگەڵ لایەنە شیعەکان کۆببێتەوە، دکتۆر میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی بۆ عیراق لەم کاتەدا بە مەودا میدیایی راگەیاند "بە بڕوای ئێمە سەردانەکە زیاتر بۆ ئارامکردنەوەی ئەو بارودۆخەیە کە لەچەند رۆژی رابردوودا لە عیراق روویانداوە و دیارترینیشیان هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عیراقە کە ئەمە پێشهاتێکی نوێیە و مەترسی لەسەر هێزە ئیقلیمییەکانش هەیە، ئێران لەدوای رووداوەکە ئیدانەی ئەوکردەوەیەی کردووە و ئێستاش لە هەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخەکەدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لایەنێکی دیکەی سەردانەکەی قائانی بۆ دانوستانە لەگەڵ لاینەکان بەگشتی بۆ ئەوەی هەرچی زووە رێکبکەون لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، وتیشی، هەندێک لایەن لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە ئەنجامەکان رازینین بۆیە هەوڵدەدەن پێکهێنانی حکومەتی نوێ دوابخرێت بەجۆرێک لە بەرژەوەندی ئەوانیش بێت، راشیگەیاند، هەرچەندە رەوتی سەدر براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانە، بەڵام ناتوانێت بە تەنیا حکومەت پێکبهێنێت".
دوای ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ هێرش كرایە سەر ماڵی كازمی بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئەمەریكا و بەریتانیا یەكێتی ئەوروپا و ئێران و سعودیە و میسر و وڵاتانی عەرەبی سەرکۆنەی هێرشەكەیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ سەروەری عیراق دووپات كردەوە. لەسەر ئاستی ناوخۆش زۆربەی هەرە زۆری لایەنە سیاسییەكان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ كازمی راگەیاندووە و دژی بە ئامانجگرتنی سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن وەستاونەتەوە.
ر. ب