کوردستانی
کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرچاوەیەکی ئەمنی کەرکوک رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو بارەگەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکوک روویدا و تەقینەوەکە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو بارەگەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەوورووبەری کەرکوک روویدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەنجامی تەقینەوەکە کەسێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و رەوشی تەندروستییان جێگیرە".
ئەوەشی خستەڕوو " تائێستا نەزانراوە هۆكاری تەقینەوەكە چی بووە، بەهۆی بۆردوومانەوەە بووە، یان تەقینەوەی چەك و تەقەمەنی بووە".
ر. ب

بیروڕا