کوردستانی
دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای زیندانیکردنی بەسەر چوار چالاکوانی دیکەی بادیناندا سەپاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان رایانگەیاند، ئەمڕۆ دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر سزای ساڵ و دوو مانگ تا سێ ساڵ و نیوی چوار بەندکراوی بادینانی داوە، دووانیان ئازاددەكرێن و ماوەی سزاكەیان تەواوكردووە، دووانی دیكەشیان لە زیندان دەمێننەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە هەشتی تشرینی دووەمی 2021 بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی بەندکراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "شێروان تەها دوو ساڵ و نیو سزادراوە و مەسعود عەلی (ناسراو بە مەسعود شنگالی) سێ ساڵ و نیو سزادراوە و ئەو ماوەیەشیان بۆ هەژماردەکرێت کە پێشتر لە زینداندابوون".
بەشدار حەسەن باسی لەوەكشرد "بەڵام بەندەوار ئەیوب و کارگەر عەباس سزای ساڵێک و دوو مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەکەیان تەواوکردووە، ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن".
هاوکات پارێزەرانی دۆسیەی بەندکراوانی بادینان رەتیدەکەنەوە، کە ئەو بەڵگەنامانەی لە دژی چالاکانی بادینان بەکارهێنراون، هیچی یاسایی بن و تەنها بۆ سەپاندنی ئەو ماوەیە بۆیان دانراوە، كە زیندانیكراون.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا