گێتی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: نامانەوێت پێش لێکۆڵینەوەکان بکەوین لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: نامانەوێت پێش لێکۆڵینەوەکان بکەوین لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت ئەو هێرشەی کرایە سەر سەرۆک وەزیرانی عیراق هێرشبوو بۆسەر سەروەریی عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد پارێزگاری لە مافی هاوبەشییان لەگەڵ عیراق دەکەن.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو هێرشەی کرایە سەر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق تەنها هێرش نەبوو بۆسەر خودی مستەفا کازمی بەڵکو هێرشبوو بۆسەر سەروەریی عیراق، هەروەها پێشتر چەندین هێرشمان لەلایەن گروپەکانی سەربە ئێرانەوە بینیوە، بەڵام نامانەوێت پێش لێکۆڵینەوەکان بکەوین سەبارەت بە هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی".

ئاماژەی بەوەشکرد "پارێزگاری لە مافی هاوبەشیمان لەگەڵ عیراق دەکەین و وڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە کرایە سەر سەرۆک وەزیرانەکەی، هەروەها بە عیراقمان راگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئامادەی هاوکاریی تەواوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەک خۆی ئاماژەی پێکرد مستەفا کازمی سەلامەتە، ئەم رووداوەش کاریگەری ناوخۆی و جیهانی لێکەوتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان