کوردستانی
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی: پێکهێنانی حکومەت لە عیراقدا کارێکی ئاسان نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت شاندەکەی پارتی تائێستاش لە بەغدایە، ئاماژەی بەوەشکرد بەشێوەیەکی گشتی پێکهێنانی حکومەت لە عیراقدا کارێکی ئاسان نییە.
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "شاندەکەی پارتی تائێستاش لە بەغدایە، گفتوگۆیان لەگەڵ زۆربەی لایەنە عیراقییەکان کردووە و راوبۆچوونیان وەرگرتووە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، بەشێوەیەکی گشتی راوبۆچونی ئەو لایەنانە لەسەر پێکهێنانی حکومەت هەڵبسەنگێنن، ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتی و لایەنە کوردستانییەکان باس بکەن، بەڵام بەداخەوە بە هۆی هێرشی ماڵی سەر کازمی گفتوگۆکان کەمێک دواکەوتوون لەکاتی خۆیدا".
ئاماژەی بەوەشکرد " ئەو شاندە بۆ ئەوە نەچوون کە ئەنجامگیرییەک بەدەست بهێنێت بەرانبەر پێکهێنانی حکومەت تەنها هەڵسەنگاندن بۆ بۆچوون و رەوشەکە دەکەن و دواتر دێنەوە ئەو بابەتانە دەخەنە بەدەست لایەنە کوردستانییەکان بۆ ئەوەی پێکەوە پلاتفۆرمێکی هاوبەش پێکبهێنن تا پێکەوە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی زۆربەی داخوازییە دەستورریەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرنامەی حکومەتی داهاتووی عیراق جێبکرێتەوە".
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی وتی "پێکهێنانی حکومەت لە عیراقدا کارێکی ئاسان نییە، بەشیوەیەکی گشتی، هەروەک دەزانرێت پێکهێنانی کابینەی دووەمی مالکی هەشت مانگی خایاند، هەروەها بۆ پێکهێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی شەش مانگی خایاند، بۆیە ئەمجارەش پێشبینی دەکرێت بە ئاسانی کابینەی نوێی حکومەت پێکنەیەت و گفتوگۆکان درێژە بکێشن".
س،ر

بیروڕا