کوردستانی
شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلیكی باران بارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەری بارینی بەفریش هەیە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە رێکەوتى 11-11-2021 ئاسمانى ناوچە شاخاوییە سنووریەکان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر لەگەڵ باران بارین ئەگەرى بەفر بارین لەو ناوچە شاخاوییانەى لە سەرووى بەرزى 2200م لە ئاستى رووى دەریا".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەگەرى نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سنوورى پارێزگاى هەولێر هەیە لە کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى، دواى نیوەڕۆى رۆژى هەینى کاریگەرى ئەو ناسەقامگیرییە لە سەر بەشێک ناوچەکەمان بە تەواوى کۆتایى دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و ناوچە شاخاوییەکان هەر بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە".
س،ر

بیروڕا