کوردستانی
لەبارەی گۆڕانکاری لە نرخی سەوزە و میوەکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەرهەمی ناوخۆی خۆمان بە رێژی لە 25% بۆ لە 30% دابەزیوە، ئاماژەی بەوەشکرد بە گشتی نرخی بەرهەمەکان گران نین و مام ناوەندن.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرهەمی ناوخۆی خۆمان بە رێژەی لە 25% بۆ لە 30% دابەزیوە، بەشی زۆری بەرهەمەکانی دیکە هاوردەن لە دەرەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان".
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەکان وتی "بە گشتی نرخی بەرهەمەکان گران نین و مام ناوەندن، تەنها نرخی تەماتە نەبێت بەراورد بەم کاتانە لە ساڵی رابردوو گرانترە، چاوەڕوان دەکرێت بە هاوردەکردنی تەماتە نرخەکەی دابەزێت".
باسی لەوەشکرد "تائێستا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاری نەداوە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی پەتاتە، چونکە هێشتا بەرهەمی ناوخۆ ماوە، هەروەها بەرهەمی هەنار زۆرە، بەڵام لە هەندێک سنوورەکانی عیراق و دهۆکەوە هەنار هاوردە دەکرێت، ئێمەش لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردووەتەوە، چونکە هاوردەکردنی هەنار دەبێتە زیان بۆ جوتیارەکان".
س،ر

بیروڕا