کوردستانی
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە پۆڵەندا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان تایبهت به كێشهى كۆچبهرانى كورد بچێته پۆڵهندا و لهنزیكهوه له كێشهى کۆچبەرانی کورد لە سنووری پۆڵەندا بکۆڵێتەوە، چونکە دۆخی کۆچبەران زۆر خراپە لەو سنوورە.
سیروان بابان، ئەندامی لیژنهى پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021 لیژنەکەمان کۆبووەوە بڕیارماندا شاندێک بچینە پۆڵەندا، ئەمڕۆش سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان داواکەی پەسندکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخی ئەو کۆچبەرانە زۆر خراپە و 4 هەزار کۆچبەر کە زۆرینەی کوردە لە شوێنێکی 25 مەتری کۆکراونەتەوە و دۆخیان زۆر خراپە، بۆیە بڕیارم دابوو ئەگەر شاندەکەش نەیەن من خۆ بە تەنها دەچوومە ئەوێ".
ئەو ئەندامەی لیژنهى پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان وتی "نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها قسە دەکەن، هەروەها یەکێتیی ئەوروپاش سیاسەت دەکات، بۆیە هیچ کارێک ناکەن بۆ ئەو کۆچبەرانە".
س،ر

بیروڕا