کوردستانی
تۆمەتبارێك كە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەكی دابوو و هەڵاتبوو دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەكی دابوو و هەڵاتبوو، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا.
پۆلیسی سلێمانی راگەیاند "دوای ئەوەی ڕۆژی 6-11-2021 شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆڕسكیلێكی داو شۆفێری ماتۆرسكیلەكەی بریندار كرد و هەڵات، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، ك ،ق) لەدایكبووی 1982 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا