کوردستانی

جەبار یاوەر رەتیدەکاتەوە جوڵەیان بە پێشمەرگە کردبێت بۆ شەڕی پەکەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەبار یاوەر رەتیدەکاتەوە جوڵەیان بە پێشمەرگە کردبێت بۆ شەڕی پەکەکە
مەودا میدیا-

ئه‌میندارى گشتیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ هێزێكیان به‌شداریی هێرشكردنه‌سه‌ر گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ له‌سنورى ناحیه‌ى خه‌لیفان كردبێت، دەشڵێت "پێشمه‌رگه‌ ئێستا ته‌نها له‌گه‌ڵ داعش له‌ شه‌ڕدایه‌".

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی رۆژنیوزی نزیک لە پەکەکە فه‌ریق روكن جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكردووەته‌وه‌ کە گوایه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ له‌سنورى خه‌لیفان و بێئاگایی هێزی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی راگەیاند لە هێرشەکەی خەلیفان‌ و رایگەیاند"ئێمە ئاگادارنین، ئێمە وەک هێزی پێشمەرگە هیچ هێزێکمان نەجوڵاندووە، چونكه‌ پێشمەرگە لەئێستادا تەنها لەشەڕی داعشدایە".

بە پێی  رااگه‌یه‌نراوێكى پێشوتری هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌ ـ باڵى سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌) كه‌ رۆژى 29ى 7ى 2021 بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاند، "هێزەکانی پارتى لەڕۆژی 26ى 7ى 2021 لەنزیک گوندی بێخمەی شارەدێی خەلیفان، سێ گەریلای هەپەگەیان گەمارۆدا و هێرشیانکردنەسەر و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنوسیان بوونى نییە".

هەروەها چه‌ند رۆژێكى كه‌م دواتر، هەپەگە راگەیەندراوی دووه‌مى بڵاوکردەوە و هێرشێکی دیکەی بۆسەر گەریلاکانیان لەهەمان ناوچە ئاشکراکرد کە بەپێی راگەیەندراوەکە بەرەبەیانی 29ی ئاب، حەوت گەریلایان لەلایەن پارتییه‌وه‌ هێرشیانکراوەتەسەرو پێنجیان شەهیدبوون‌ و گەریلایەک بێسەروشوێنە و یه‌كێكى دیكه‌ش توانیویه‌تى خۆی رزگاربكات.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan