گێتی
ئەڵمانیا بڕیاری کۆتایی دا لەسەر وەرگرتنی کۆچبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، هاتنی ئەو شەپۆلە پەنابەرە بە مەترسی بۆ سەر خاکی ئەوروپا دەزانن و وڵاتی روسیا و ڤلادمیر پۆتین لە پشتی ئەم لێشاوەی کۆچبەرانەوەن بۆ وڵاتانی ئەورپا.
هۆست زیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی رۆژنامەوانانی ئەڵمانیادا رایگەیاند "داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەین کە هاوکاربن بۆ چارەسەری کێشەی پەنابەرانی بیلاڕوسیا، وتیشی، هاتنی ئەو شەپۆلە پەنابەرە بە مەترسی بۆ سەر خاکی ئەوروپا دەزانین و وڵاتی روسیا و ڤلادمیر پۆتین لە پشتی ئەم لێشاوەی کۆچبەرانەوەن بۆ وڵاتانی ئەورپا"
ئاماژەی بەوەشکرد "پۆتین و روسیا پەنابەران بەکاردەهێنن بۆ مەبەست و ئامانجی تایبەتی خۆیان، لە ئەگەری گەیشتنی ئەو پەنابەرانە هیچ گرنتییەک نییە بۆ نەگێڕانەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان".
ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا بە هەزاران کۆچبەر لە سەر سنورەکانی بیلاڕوسیاوە هەوڵدەدەن بگەنە وڵاتی پۆڵەندا و دواتریش بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بپەڕنەوە، لە ناویشیاندا سەدان کۆچبەری کورد و عیراقی هەن.
ر. ب