کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان داوای پڕکردنەوەی پۆستێکی حکومی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان داوای پڕکردنەوەی پۆستێکی حکومی دەکات
مەودا میدیا- رێبین بازیانی

 لە ماوەی رابردوودا مستەفا سەلیم، بریکاری وەزیری ناوخۆ بوو لە پشکی گۆران، بەڵام بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی تا ئێستا ئەو پۆستە چۆڵە، لە ئێستاشدا باس لەوە دەکرێت کە بزووتنەوەی گۆڕان بەنیازە ئەو پۆستە بە بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ پڕبکاتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا مستەفای سەید قادر داوای لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ وەک جێگرەوە دەستبەکاربێت لە شوێنی مستەفا سەلیم، بریکاری پێشوی وەزیری ناوخۆ لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان کە ماوەیەک بەر لە ئێستا بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا، سەبارەت بەو بابەتەش بەکر بایز بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییە و هیچ شتێکی لەو شێوەیە بوونی نییە".

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد "تا ئێستا لەسەر ئەو بابەتە بزووتنەوەی گۆڕان هیچ قسەیەکیان لەگەڵ نەکردووم و هیچ شتێکیان راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەو بارەیەوە پێنەووتووم".

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا پۆستی بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕ نەکراوەتەوە لە دوای کۆچی دوایی مستەفا سەلیم کە لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لەو پۆستەدا بوو.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan