عیراقی
دراوی سفر یۆرۆ چاپدەکرێت و وێنەی مەلیک فەیسەڵی یەکەمی پادشای عیراقی لەسەردەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی ئەوروپی پێشنیازی کردووە دراوێکی سفر یۆرۆیی چاپ بکرێت وەک دراوێکی یادگاری کە لەمامەڵەی کڕین و فرۆشتندا بەکارناهێندرێت، ئەو دراوەش وێنەی مەلیک فەیسەڵی یەکەم پادشای عیراق لەنێوان ساڵانی (1921-1933)ی لەسەر دەبێت.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە کە بانکی ئەوروپی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چاپکردنی دراوی سفر یۆرۆ وەک دراوێکی یادگاری دەبێت و لەمامەڵەکاندا بەکارناهێنرێت، هەروەها تەواوی خاوەنداریەتییەکەی بۆ بانکی ئەوروپی دەگەڕێتەوە، ئەوەش دەبێتە یەکەمین پێشنیازی چاپکردنی دراو لەدوای ساڵی 2015ەوە.
ساڵی 2015 بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری ئەوروپی دراوی سفر یۆرۆ چاپکراوە، بەگشتی ئەم دراوە ژمارەی سفر لەسەر هەردوو دیووی دراوەکە دەنوسرێت وەک ئاماژەیەک کە لە کڕین و فرۆشتندا بەکارناهێنرێت.
بەگشتی ئەم جۆرە دراوە وێنەی ناوچە ناسراوەکانی وڵاتانی ئەوروپای لەسەرە وەک بورجی ئیڤڵ، کاتژمێری Big Ben و تابلۆكەی مۆنالیزا لەگەڵ دانانی وێنەی ئەو کەسایەتییانەی لە مێژودا رۆڵێکی کاریگەریان هەبووە، بەگشتیش نرخی بەدەستهێنانی ئەم جۆرە دراوە وەک دراوێکی یادەوەری لەنێوان 2.3 بۆ 7 یۆرۆ دەبێت.
ر. ب
ر. ب