عیراقی

حکومەتی عیراق بودجەیەکی بۆ کۆچبەرانی سەر سنورەکانی بیلاڕوسیا تەرخانکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی عیراق بودجەیەکی بۆ کۆچبەرانی سەر سنورەکانی بیلاڕوسیا تەرخانکرد
مەودا میدیا-

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕی 200 هەزار دۆلاری بۆ وەزارەتی دەرەوە تەرخانكرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانەی كە دەیانەوێت لە بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بگەڕێنەوە عیراق.

لە رەگەیەندراوێکدا کە نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە هاتووە "ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی كۆبووەوە و تاوتوێی دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانیان كردووە".

ئاماژەی بەوەشکراوە"لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕی 200 هەزار دۆلاری بۆ وەزارەتی دەرەوە تەرخانكرد، بۆگەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانەی كە لە بیلاڕوسیا، لیتوانیا و پۆڵەندان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە عراق".

ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا بە هەزاران کۆچبەر لەسەر سنورەکانی بیلاڕوسیا رێگەیان لێگیراوە کە سنوری پۆڵەندا ببڕن و لە رێگەی ئەو وڵاتەوە بگەنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاودەکرێتەوە بەشێک لە کۆچبەرەکان کورد و عیراق-ین و دۆخیان خراپە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان