عیراقی

هادی عامری: عیراق توانای بەرگە گرتنی گرژیی زیاتری نەماوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هادی عامری: عیراق توانای بەرگە گرتنی گرژیی زیاتری نەماوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت پێویستە چارەسەری گرژییەکانی وڵات بۆ یاسا جێ بهێڵدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد  عیراق توانای بەرگە گرتنی گرژی زیاتری نەماوە.

لە راگەیەنراوێکدا هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لەبارەی رەوشی عیراقەوە رایگەیاند "پێویستە چارەسەری گرژییەکانی وڵات بۆ یاسا و ئەو لیژنەیە جێ بهێڵدرێت کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی دژ بە خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەکان و بە ئامانج گرتنی ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هەموومان متمانەمان بە یاسا و دادپەروەری هەیە، داوای پاراستنی هێمنیش لە هەموو لایەنەکان دەکەین، چونکە عیراق توانای بەرگە گرتنی گرژیی زیاتری نەماوە، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەرپرسیاریێتی هەمووانە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال