عیراقی
ئەمڕۆ ژمارەیەک کۆچبەری عیراقی دەگەڕێندرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 300 هاوڵاتی عیراقی لە بیلاڕوسیا داوایانکردووە بیانگەڕێنینەوە بۆ وڵات و ئەمڕۆش یەکەم گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە ئەنجام دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 300 هاوڵاتی عیراقی لە بیلاڕوسیا داوایانکردووە بیانگەڕێنینەوە بۆ وڵات و ئەمڕۆش یەکەم گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەندراوێکدا ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "زیاتر لە 300 هاوڵاتی عیراقی لە بیلاڕوسیا داوایانکردووە بیانگەڕێنینەوە بۆ وڵات، بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکەم گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە ئەنجام بدرێت".
باسی لەوەشکرد "لەو ژمارەیە 240 کەسیان داوای گەڕانەوەی خۆبەخشانەیان کردووە و 65 داواکاریش بۆ دەرکردنی بەڵگەنامەی رێگەپێدان پێشکەشکراوە بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ عیراق".
لە ئێستادا بە هەزاران کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیا گیریان خواردووە کە ئامانجیانە بچنە وڵاتانی ئەوروپا، قهیرانی كۆچبهران لهسهر سنوری بیلاڕوسیا لهچوارچێوهی كێشهی نێوان دوو وڵاتهوه بووهته پرسێكی نێودهوڵهتی.
ر. ب
ر. ب