عیراقی

وەزارەتی بەرگریی عیراق: پێنج چەکداری داعش لە دیالە کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بەرگریی عیراق: پێنج چەکداری داعش لە دیالە کوژران
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق توانیان پێنج  چه‌كداری داعش له‌ پارێزگای دیاله‌ بكه‌نه‌ ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێنج له‌ تیرۆریستانی داعش له‌ پارێزگای دیاله‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق كرانه‌ ئامانج، کە یه‌كێكیان قه‌ناس به‌ده‌ست بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و چالاكییه‌ی سوپای عیراقی له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای بنكه‌ و باره‌گای چه‌كدارانی داعش بوو له‌ پارێزگای دیاله‌، به‌ هاوكاری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی پارێزگای دیاله‌ ئه‌نجامدرا، له‌ ئه‌نجامدا پێنج چه‌كداری داعش له‌و پارێزگایه‌ كرانه‌ ئامانج.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە ناحیەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر خاڵێکی سوپای عیراق و لە ئەنجامدا چەند سەربازێکی سوپا برینداربوون.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan