عیراقی
موقتەدا سەدر: لیوای یومولمەوعود هەڵدەوەشێنمەوە و بارەگاکانی دادەخەم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، وەک نیازپاکییەک لیوای یومولمەوعود هەڵدەوەشێنمەوە و بارەگاکانی دادەخەم.
ئەمڕۆ هەینی 19ی تشرینی دووەم موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە تویتێکدا رایگەیاند "وەک نیازپاکییەک لیوای یومولمەوعود هەڵدەوەشێنمەوە و بارەگاکانی دادەخەم کە پێشتر چەکەکانی رادەستی هێزەکانی سەرایا سەلام کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هیوادارم ئەمەهەنگاوێک بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارییەکانی دیکە و رادەستکردنی چەکەکانیان و داخستنی بارەگاکانیان، هیواخوازم ئەوە پەیامێکی ئارامی و ئاشتی بێت بۆ هەموو گەل".
دوێنێش رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە ئاراستەی لایەنە شیعەکانی دیکەی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردن کرد و رایگەیاند، ئەگەر نیازیان هەیە بەشداری لە حکومەت بکەن، نابێت دەست ببەن بۆ تێکدانی پرۆسەی دیموکراسی و ئەنجامی هەڵبژاردن کە "هەموو جیهان شایەتی بۆ پاک و بێگەردیی دەدات، هەروەها پێویستە تەواوی گرووپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنرێنەوە لەگەڵ رادەستكردنی چەكەكانیان لە قۆناغی یەکەمدا بە حەشدی شەعبی لە رێگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە".
ر. ب