کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: سبەینێ بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەممە 20ی تشرینی دوەمی 2021 لەزۆرینەی ناوچەکان ئەگەری بارانبارین هەیە و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەڕێژەیەکی کەم بەفر دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەممە 20ی تشرینی دوەمی 2021 لەزۆرینەی ناوچەکان ئەگەری بارانبارین هەیە و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەڕێژەیەکی کەم بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان لەزۆرینەی ناوچەکانی هەرێم هەوردەبێت لەگەڵ دابارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لەناوچە جیاوازەکان و ئەگەری بارینی بەفر بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئەوەش هاتووە، سبەی لەپارێزگاکانی هەولێر، کەرکوک، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە سەرەڕای ئەگەری بارینى نمەباران، بەشێوەى پچڕپچڕ ئەگەری بارینی بەفر بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



