کوردستانی
هەولێر؛ لە شەڕی نێوان دوو هاوڕێدا کەسێک بە چەقۆ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە شەڕی نێوان دوو هاوڕێدا کەسێک بە چەقۆ کوژرا و لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ص) چەقۆی بەرکەوتووە و مردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بکوژەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا".
باسی لەوەشکردووە "تۆمەتبارەکە دوای رووداوەکە خۆی رادەستی بنکەی ئاسایشی کەوەرگۆسک کردووە".
ر. ب

بیروڕا