کوردستانی
چەمچەماڵ؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە بەرزاییەکانی بانی مەقان لە چەمچەماڵ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.
وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە بەرزاییەکانی بانی مەقان لە چەمچەماڵ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا بووە کە پێنج سەرنشین و شۆفێرێکی تێدابووە، سەرجەمیشیان گیانیان لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکەش برینداربووە، سەرجەم ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە کوردن و دانیشتووی شارۆچکەی قەرەهەنجیرن، قوربانییەکان ژن و منداڵیشی تێیدایە".
باسی لەوەشکرد "ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە لە جۆری تەنکەر بووە و بەهۆی رووداوەکەوە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی برینداربووە" ، وتیشی "ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە سێ پیاو، ژنێک و دوو منداڵن".
ر. ب
بیروڕا



