کوردستانی
بزووتنەوەی گۆران بۆ دووبارە هەستانەوە تەکلیف لەم کەسانە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەو شکستە گەورەیەی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکانی عیراق دووچاربووەوە، لە ئێستادا بۆ دووبارە خۆڕێکخستنەوە چەند رێگەیەکی گرتووەتەبەر، لەو بارەیەوە ئەندامێکی دەستلەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنهوهى گۆڕان دەڵێت "تەکلیفی گەڕانەوە لەسەرکردە ناڕازییەکان دەکەین، چونکە هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاسان نییە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 سەفین مەلا قەرە, ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمەریکای رایگەیاند "هەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان کە لەدوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێنا ئاسان نییە و بڕیاری قورسی دەوێت، دەبێت دەنگدەران ئاشتبکرێنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "گۆڕان سەرقاڵی دروستکردنی دەستەیەکە بۆ راپەڕاندنی کارەکانی، ماوەتەوە جڤاتی نیشتیمانی متمانە بەدەستەکە بدات"، وتیشی "هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان ماون، بەڵام دەنگدەری گۆڕان لەسیاسەتی بزووتنهوهكه ناڕازیى بووە و نەچووە بۆ دەنگدان، دەبێت دەنگدەرەکان ئاشتبکرێنەوە و متمانەیان پێبدرێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەکۆبوونەوەی جڤاتدا، بڕیاردرا بەفەرمی سەردانی سەرکردە ناڕازییەکان بکرێت و تەکلیفی گەڕانەوەیان لێبکرێت، گەر نەگەڕانەوە، دواتر رایدەگەیەنین ئامادەی گەڕانەوە نین و بڕیاری دیکە دەدەین".
ر. ب

بیروڕا