کوردستانی
عومرەکارێکی دیکەی هەرێم لە مەککە کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای 20 رۆژ مانەوەی لە مەککە، دووەم عومرەکاری هەرێمی کوردستان لەو شارەدا کۆچی دواییکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای 20 رۆژ مانەوەی لە مەککە، دووەم عومرەکاری هەرێمی کوردستان لەو شارەدا کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە " عومرەکارێکی هەرێم کە خەڵکی زاخۆیە، دوای تێکچوونی باری تەندروستی لە مەککە و مانەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 29 ساڵیدا کۆچی دواییکرد ".
ئەوەشی خستووتەڕوو "ماوەیەک پێش ئێستا لە وڵاتی سعودیە یەکەمین عومرەکاری هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە کۆچی دواییکرد، بەوەش تاکو ئێستا دوو عومرەکاری هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە ".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



