کوردستانی
هاتوچۆی هەرێم: بە هیچ شێوەیەک ئەم ئۆتۆمبێلانە تۆمار ناکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی کراون (مەلیکە) بەھیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێت و ژمارەی پێنادرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی کراون (مەلیکە) بەھیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێت و ژمارەی پێنادرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 لیوا عەبدولقادر عەزیز, بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە ھیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلە کراونەکان (مەلیکە) تۆمار ناکرێن، لەبەر ئەوەی دەستکاریکراون و سوکانیان لە راستەوە بۆ چەپ گۆڕدراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆئەوە ناشێن لەسەر شەقامەکان ھاتوچۆ بکەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئێستادا نزیکەی پێنج ھەزار ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، لەبەر ئەوەی مەرجی توندوتۆڵییان نییە و لە پشکنین دەرناچن تائێستا ژمارەیان پێ نەدراوە".
دووپاتیشی کردەوە "لە ھەوڵی ئەوەدان یاسایەک بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەربکەن، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕدراوەن و شوێنی سوکانیان گۆڕدراوە، بە ھیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



