کوردستانی
رەوەند مەلا مەحمود بۆ ئەرشەد ساڵحی: ئەگەر خۆت بە پیاوی ئەتاتورک دەزانیت بڕۆ بۆ تورکیا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەرشەد ساڵحی، کاندیدی دەرچوو بۆ پەرلەمانی عیراق و سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی لە تورکیا لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نەژاد پەرستەکانی تورکیا رایگەیاند، جوگرافیای کەرکوک هی ئێمەیە و ئەمانەتی مستەفا کەمال ئەتاتورکە، لەسەر ئەو وتانەی ساڵیحی لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامێکی تووندی دەداتەوە و دەڵێت "ئەگەر خۆت بەپیاوی ئەتاتورك و توركیا دەزانیت بڕۆ لە توركیا بژی".

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی قسەكانی ئەرشەد ساڵحی كە وتبووی كەركوك ئەمانەتی ئەتاتوركە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەرشەد ساڵحی هەمیشە بۆخۆی بازاڕێك گەرم دەكات ئەم بازاڕ گەرم كردنەش بەوجۆرەیە لە كوێدا قسەیەكی ناخۆش و قسەیەكی خراپ هەبێت ئەو دەیەوێت بیكات، بۆئەوەی زۆرترین خەڵك تەماشای بكات یان گوێی لێبگرێت، ئەرشەد حاڵی هەڵبژاردنی خۆشە كە ساڵ بە ساڵ توركمانی تووشی كێشە كردووە، ئەو قسانەی لەبارەی كەركوك كردوونی خەیاڵە، ئەو ئەگەر خۆی بەپیاوی ئەتاتورك و توركیا دەزانێت بابچێت لە توركیا بژی، بۆیە خەڵكی كەركوك خۆیان بڕیار لە چارەنووسی شارەكەیان دەدەن نەك كەسێكی وەكو ئەرشەد ساڵحی".
رەوەند مە لا مەحمود سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک وتی "هەر لە سەرەتای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە پۆستی پارێزگاری كەركوك هی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە، هۆكارەكەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە جەماوەری یەكێتی لە كەركوك لە هی لایەنەكانی دیکە زۆرتربووە، كاتی خۆیشی كە پارتی دەیویست كێشە بۆ كەركوك دروست بكات هۆكارەكەی ئەوەیە كە كەركوك هی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە".
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئەرشەد ساڵحی، کاندیدی دەرچوو بۆ پەرلەمانی عیراق و سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ شاری ساکاریا-ی تورکیا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ نەژادپەرستەکانی ئەو وڵاتە رایگەیاند "بۆ ئێمە ئەنقەرە چی بێت، کەرکوکیش هەمان شتە، کەرکوک لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە ئەمانەتی ئەوان کراوە".
ر. ب

بیروڕا