کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لەم ناوچانە لە زۆربەی کاتەکان باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لەم ناوچانە لە زۆربەی کاتەکان باران دەبارێت
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتی هەردوو شاری سلێمانی و هەڵبجە، لە زۆربەی کاتەکانی سبەینێ دووەشەممە لەو دوو شارە باران دەبارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەینێ دوو شەممە ئاسمان نیمچە ھەور و لە ھەندێک ناوچە ھەوری تەواو دەبێت، بەو ھۆیەشەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، لە سلێمانی و ‏ھەڵەبجە باران بارین لە زۆربەی کاتەکان بەردەوام دەبێت، لە بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمیش ‏نمەباران دەبارێت، ھەندێک کاتیش ئاستی باران بارین زیاد دەکات بۆ لێزمە باران.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال