کوردستانی
وەزارەتی کارەبا لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبای پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقلاوە - سۆران - چوارقوڕنە) بووە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، لەئێستادا بڕیاردراوە تیمەکان بۆ خێراترکردنی پڕۆژەکە زیادبکرێن و تا رۆژی یەکشەممە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبای پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقلاوە - سۆران - چوارقوڕنە) بووە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەڕین، پڕۆژەکە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو گەیشتە شوێنێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێویستییان بە حەوت بۆ 10 رۆژێک هەیە کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هەردوو ناوچەکە کەم بکرێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "پاش هەوڵێکی زۆری وەزارەتی کارەبا و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، بڕیار درا تیمەکانی کۆمپانیا بۆ خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکە زیاد بکرێن و بە شێوەی فول تایم لە مەودای نێوان شەقڵاوە - خەلیفان بە دوری 33 کیلۆمەتر لە پرۆژەکە کار بکەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەر لە ماوەی دیاریکراو، تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو رەوشی کارەبای دەڤەری سۆران ئاسایی دەبێتەوە".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا