کوردستانی

بۆری ئاوی ئەم شارەی هەرێم تەقیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆری ئاوی ئەم شارەی هەرێم تەقیوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بۆری ئاوی خواردنەوەی دوکان- سلێمانی تەقیوە، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن هەوڵدەدەن لە زووترین کاتدا چاکی بکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021 سەربەست عوسمان, بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆری ئاوی خواردنەوەی دوکان- سلێمانی تەقیوە، لە ئێستاشدا تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەی ئەو بۆرییەن و هەوڵدەدەین لە زوترین ماوەدا چاکی بکەینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەھۆی تەقینی ئەو بۆرییە، کێشەی دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی و چەمچەماڵ دروست دەبێت، بەڵام ھەوڵدەدەن بە زووترین کات بۆرییەکە چاک بکەینەوە و رەنگە پرۆسەی چاککردنەوەکە سبەینێ یان دوو سبەی بە کۆتابێت".

ئەوە لە کاتێکدایە  بەهۆی ئەو زەختە زۆرەی لەسەریەتی بۆری ئاوی دوکان- سلێمانی زۆرجار دووچاری ئەو کێشانەدەبێت.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال