کوردستانی
حکومەتی هەرێم: پارەمان نییە بۆ گێڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی چەند ساڵێکە بەبیانوی خراپی باری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەی خوێندکارانی بڕیوە و لە ئێستاشدا خویندکاران ناڕەزایی دەردەبڕن و داوای گێڕانەوە دەرماڵەکانیان دەکەن، ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "ھیچ بیانوییەک نەماوە بۆ گێڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران و نەدانی دەرماڵەکەش پێچەوانەی یاسایە".

راهی رەهبەر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە بەردەوام لە هەوڵداین بۆ گێڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران و بە نوسراوی فەرمی داوامان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانکردووە کە داوا لە حکومەت بکەن دەرماڵەی خوێندکاران بگێڕنەوە، بەڵام بە بیانوی ئەوەی کە هێشتا باری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان گونجاونییە بۆ گێڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران تا ئێستا جوابێکی تەواویان نەداوینەتەوە".
محەمەد عەلی کە خوێندکاری زانکۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "دەرماڵەی خوێندکاران هاوکارێکی باشە بۆ خوێندکاران، هاوکات بارسوکییەکیش لەسەر خێزانەکانمان دروست دەکات لە رووی داراییەوە هەرچەندە بڕەکەی کەمە، بەڵام هەرباشە، دەتوانین سوودی لێ ببینین".
لە ساڵی 2014-2015 دەرماڵەی خوێندکاران بەھۆکاری قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و نەھاتنی پشکی ھەرێم لە بەغداوە راگیراوە و لە ئێستاشدا ئەو کێشانەی پێشتر باس دەکرا نەماوە و بۆ ئەوەش پێویستە بەجدی کار بکرێت بۆ گێرانەوەی ئەو دەرماڵەیە.
ر .ب

بیروڕا