کوردستانی

روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

 لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانی رەتیدەکاتەوە کە ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدۆیەکدا دەردەکەوێت بە "شە‌ق" لە دەموچاوی خوێندکارێک دەدات سەر بە هێزەکانی ئەوان بێت و دەڵێت "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌وڕه‌فتاره‌ى كردبێت توندترین رێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر".

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021 لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌ هێرشده‌كرێته‌سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه‌ بۆ رایگشتى راده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه‌ ره‌فتارى هێزى ئیمه‌ نییه، هێزه‌كانى ئێمه‌ پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان".

جەختیشی کردەوە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌وڕه‌فتاره‌ى كردبێت توندترین رێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر".

ئەوە لە کاتێکدایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کەسێک لەگەڵ ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکاندایە و لە کاتی دەستگیرکردنی یەکێک لە خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان بە "شەق" لە دەموچاوی دەدات و ئەو رەفتارەش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan