کوردستانی
لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی رایگەیاند، خۆپیشاندان بەشێوەیەکی ئارام و شارستانیانە دیوێکی جوانی پایەکانی دیموکراسییە، رێز لە داواکانی خوێندکاران دەگرین و پەیامەکانیان گەیشتووتە بەرزترین هەڕەمی دەسەڵاتی فەرمی حکومەت.
ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت خۆپیشاندانەکان لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی رایگەیاند "خۆپیشاندان بەشێوەیەکی ئارام و شارستانیانە دیوێکی جوانی پایەکانی دیموکراسییە، رێز لە داواکانی خوێندکاران دەگرین و پەیامەکانیان گەیشتووتە بەرزترین هەڕەمی دەسەڵاتی فەرمی حکومەت، هێزە ئەمنییەکان رێنمایی پێویستکراون کە بەوپەڕی رێزەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەکان بکەن، بەڵام مامەڵەیەکی دیکە لەگەڵ کەسانی خزێنراو بۆ مەرامە گوماناوییەکان و ئەجێندا جیاجیاکان بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "تێکدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵک بە هیچ جۆرێک رێگە پێدراو نییە و هێڵی سورە، سەرپێچی کاران رووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ سەرجەم بریندارانی خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان دەخوازێت".
ئەوە لە کاتێکدایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کەسێک لەگەڵ ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکاندایە و لە کاتی دەستگیرکردنی یەکێک لە خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان بە "شەق" لە دەموچاوی دەدات و ئەو رەفتارەش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ر. ب

بیروڕا