کوردستانی
راپەڕین؛ دوای بریندارکردنی کارمەندێکی پۆلیس و هاوڵاتییەک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارێك کە بە چەند مادەیەکی جۆراوجۆر داواکرابوو دوای ئەوەی بە چەک رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارێك کە بە چەند مادەیەکی جۆراوجۆر داواکرابوو دوای ئەوەی بە چەک رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی هێزێكی هاوبەش پێكهات بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بە چەندین مادە لەسەر چەند کەیسێکی جۆراوجۆر و لە چەند دادگایەک و بنکەکانی پۆلیس لە سنووری ئیدارەی راپەڕین داواکرابوو، دوێنێ هێزەکانیان تۆمەتبارەکەیان لە رانیە دەستگیرکرد، بەڵام لەکاتی دەستگیرکردنیدا بە چەک رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە".
تۆمەتبار (ئ. ن. ق.) لەدایکبووی ساڵی 1985 دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە/ گردجان لەسەر چەندین کەیسی وەک بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و چەند کەیسێکی دیکەش داواکراوبوو، تۆمەتبار بە چەكی كڵاشینكۆف رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە بەهۆیەوە هاوڵاتییەك و كارمەندێك برینداربوون، پۆلیسی راپەڕین وادەڵێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو "دوای دەستگیركردنیشی دەستگیرا بەسەر چەكەكەی و 129 فیشەک و شەش مەخزەنی کڵاشینکۆف و حەربەیەک و یەك بەتانەدا، دواتر ماڵی تۆمەتبار پشکنرا و لەنێو ماڵەكەیدا کەسێک بەناوی (ه. ع. ح) لەدایکبووی ساڵی 1981 لە رەگەزی نێر لەکاتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا دەستگیرکرا، هەر لە ماڵەكەدا دەستیشگیرا بەسەر کۆمەڵێک مادەی هۆشبەری وەک حەشیش، کریستاڵ، سلیکۆن و حەبدا".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



