کوردستانی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواكاری خوێندكارانی رەوانەی حكومەت كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێكدا بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، پشتیوانیی خۆی بۆ داواكاری خوێندكاران لەبارەی گەڕاندنەوەی دەرماڵە دەردەبڕێت، داواش لە خوێندكاران دەكات بەشێوەی مەدەنی داواكانیان بگەیەنن.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021 لە نووسراوێکدا كە ئاراستەی هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كراوە و تێیدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "پشتگیری لە داواكاری خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنووری سلێمانی دەکەین بە دەستپێكردنەوەی پێدانی دەرماڵەی خوێندن و باشتركردنی خزمەتگوزاریی بەشە ناوخۆییەكان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهەموو شێوەیەك دژی بەكارهێنانی توندوتیژین كە بەرامبەر خوێندكاران بكرێت، پێویستە خوێندكارانیش بەشێوەی مەدەنی و شارستانییانە داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن".
دەقی نوسراوەكە:

ر. ب
بیروڕا