کوردستانی

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت هەوڵی تیرۆری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەبێتە مایەی نانەوەی پشێوی ‌و ئاڵۆزیی زیاتر لە عیراق، داواش دەکات لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆری مستەفا کازمی بکرێت و ئەنجامەکەشی ئاشکرا بکرێت.

موقتەدا سەرد، رێبەری رەوتی سەدر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "نابێت پێشێلكردنی ناوبانگی وڵات بشاردرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران روویدا ئالنگارییه‌كی روون و راسته‌وخۆ بوو بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری‌ و ناوبانگی وڵات و دروستكردنی ئاژاوه‌ و فیتنه‌ بوو بۆ سه‌قامگیری عیراق به‌ گشتی".

ئاماژەی بەوەشکرد "داوا دەکەم لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت و ئەنجامەکەی ئاشکرا بکەن، ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كرێن، ئه‌وا خۆمان له‌ داهاتوودا ئاشكرای ده‌كه‌ن".

بەرەبەیانی رۆژی 7ی ئەم مانگە، لە رێگەی سێ درۆنەوە هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەڵام سەرۆک وەزیران سەلامەت دەرچوو لەو هێرشەدا، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا نەکراون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan