کوردستانی
"چەندین جار بەغدامان لەو بۆشاییە ئەمنییانە ئاگادار کردووەتەوە کە داعش سوودیان لێ وەردەگرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتهبێژى حكومهتى ههرێمى كوردستان رایگەیاند، چەندین جار حکومەتی فیدراڵییان ئاگادارکردووهتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانهى کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەن و داعش وەک دەرفەت دیانبینێت بۆ هێرشکردن دەتقۆزێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە جوتیار عادل، وتهبێژى حكومهتى ههرێمى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان کاراکردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش، به پێویستییەکی گرنگ و هەنووکەیی دهزانێت".
ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووهتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییەى کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە، کە بەھۆیەوە ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی رێکبخاتەوە و ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتووانی ناوچەکە".
جوتیار عادل ئەوەشی باسکردووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کاراکردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق-ە".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا