کوردستانی

بومەلەرزەیەک ئەم شارەی هەرێمی کوردستانی هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بومەلەرزەیەک ئەم شارەی هەرێمی کوردستانی هەژاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی گەرمیان رایگەیاند، بومەلەرزەیەک لە نێوان قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاودا روویداوە و گوڕەکەی (4.3) پلەی رێختەر بووە، تەنها 40 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەلارەوە دووربووە.

ئەمشەو یەکشەممە 28ی تشرینی دووەم بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە"بومەلەرزەیەک لە نێوان قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاودا روویداوە و گوڕەکەی (4.3) پلەی رێختەر بووە و چەقی بومەلەرزەکە گوندی گەڕاوەی دوو بووە و 11 کیلۆمەتر لە قوڵایی زەوییەوە بووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بومەلەرزەکە 40 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای کەلارەوە دوور بووە".

ر. ب


Qaiwan
Qaiwan