کوردستانی
کەشناسیی هەرێم پێشبینی رەوشی کەشوهەوای سبەینێی ئاشکرا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور, پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ بە نزیکەی یەک پلە بەرزتر دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد " سبەینێ دووشەممە 29ی تشرینی دووەم پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور, پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ بە نزیکەی یەک پلە بەرزتر دەبێت ".
هاوکات سەبارەت بە رێژەی باران بارین لە ئەمڕۆدا رایگەیاند "بڕى باران بارین لە رۆژى 28ی تشرینی دووەمی 2021 لە پارێزگای هەولێر و رەواندز و چەمچەمال و شەمامک و چەند ناوچەیەکی دیکە دڵۆپ دڵۆپ باران هەبووە و هەروەها لە پارێزگای دهۆک 0.5 ملم، پیرمام 0.2 ملم، زاخۆ 0.2 ملم، ئاکرێ 0.2 ملم و خەبات 0.2 ملم باران باریوە".
ر. ب

بیروڕا