کوردستانی
رێگاكانی دەرەوەی سلێمانی چاكدەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوی بەشی ڕێگاوبانی دەرەوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەردەوامین لەچاككردنی رێگاكانی دەرەوەی سلێمانی و چەند رێگەیەك ماوە چاكسازیان بۆ بكرێت.
جەمال رەزا، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دەرەوەی سلێمانی به مەودا میدیای راگەیاند "لەماوەی رابردوو بەشێكی جادە و رێگاكانی دەرەوەی شاری سلێمانیمان چاككرد و توانیمان بەشێكی زۆر لەو جادانەی كە خراپ و هەڵكەنرابوون چاكبكەینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەردەوام دەبین لە چاككردنی ئەو ڕێگایانەی دەرەوە و ئەو بڕە پارەیەش كە 13 ملیار دینار بوو بۆمان تەرخانكرابوو چەند رێگایەكەی چەمچەماڵ و دوكان و دەبەرندیخان و وارماوامان پێ چاككردوەتەوە".
هەروەها وتی "بەشێك لەو ڕێگایانە ماوە چاكبكرێن، ئەوانیش كاریان تێدادەكرێن بەڵام پێویستمان بە پارەی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانین كێشەی رێگاكانی دەرەوە چارەسەر بكەین".