ئابووری

قەیرانی كەمی غاز بەردەوامی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەیرانی كەمی غاز بەردەوامی هەیە
مەودا میدیا-

خاوەنی كارگەیەكی غاز رایدەگەیەنێت قەیرانی غاز تا ئێستاش بەردەوامە و نەتوانراوە كێشەكە چارەسەر بكرێت و هەفتەی یەك تەنكەر غازمان پێدەگات.

هاوكار بایز، خاوەنی كارگەی غاز لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا قەیرانی غاز بەردەوامە و نەتوانراوە وەك پێش چەند هەفتەیەك دۆخەكە ئاسای بكرێتەوەو بڕێكی كەم غازمان پێدەگات".

ئەوەشی خستەڕوو "هەفتەی یەك تەنكەر غازمان بۆ دێت لەگەڵ خواستی هاوڵاتیان یەكناگرێتەوە  و بڕەكە زۆر كەمە، كارگەكانی تریش بە هەمان شێوە غازی كەمیان پێدەگات".

هاوكار بایز هەروەها وتی "ئەگەر بەو شێوەیە غازی كەممان پێ بگات كەمی غازی ماڵان و ئەو دۆخەش كە ماوەی چەند رۆژێكە دروست بووە بەردەوام دەبێت".

نزیكەی دوو هەفتە دەبێت كێشەی كەمی غازی ماڵان دروستبووە و وەك رابردوو غاز فرۆشەكان بە كۆڵانەكاندا ناگەڕێن و لە ڕێگەی دابەشكردنەوە بە هاوكاری لیژنەكانی قائیمقامیەت غاز دەدرێتە ماڵان.
Qaiwan
Qaiwan