ئابووری

سبەی گەڕەكێكی فراوانی سلێمانی كارەبای نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی گەڕەكێكی فراوانی سلێمانی كارەبای نابێت
مەودا میدیا-

بەهۆی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا سبەینێ 15ی شوبات گەڕەكێكی سلێمانی كارەبای نیشتمانی و  موه‌لیده‌یان نابێت.

لە ئاگاداریيەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هاتووە "سبەی یەكشەممە 16ی شوبات، دانیشتوانی گەڕەکی زەرگەتە ئەو ماڵانەی دەکەونەسەر فیدەری 21 پێوەری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو گەڕەكە لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە، كارەبای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".

باس لەوەشكراوە "ئاگادارییان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا سەرەتا هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر هەڵیان بکەنەوە".
Qaiwan
Qaiwan